Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 20:26

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی چوارەمی په‌رلەمانی کوردستان کۆبۆوە

سەرۆك بارزانی: فراكسیۆنی پارتی لە خولی پێشوودا لە بارودۆخێكی هەستیار و دژواری سیاسیدا كاری خۆیان بە باشی ئەنجام داوە و ماندووبوونیان جێگەی پێزانینە
کوردستان TV
100%


ڕۆژی شەممە ٢٨ـی ٩ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی چوارەمی پارلەمانی كوردستان كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوونی ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە خولی چوارەمی پارلەمان كرد و تەئكیدی لەوە كردەوە كە فراكسیۆنی پارتی لە خولی پێشووی پارلەمان لە بارودۆخێكی هەستیار و دژواری سیاسیدا كاری خۆیان بە باشی ئەنجام داوە و ماندووبوونیان جێگەی پێزانینە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و ویستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەنگاونان بەرەو كوردستانێكی بەهێز شی كردەوە. لە بەشێكی دیكەی ئەو دانیشتنەدا سەرۆك بارزانی بۆچوونی خۆی لەمەڕ گفتوگۆ و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.