مزگه‌وتی مهسالیك جینان (رێگای به‌هه‌شت) به ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له‌لایه‌ن سه‌دان هه‌زار كه‌س، له داكار-ی پایته‌ختی سه‌نیگال به‌ڕووی په‌رستشدا كرایه‌وه.
مزگه‌وته‌كه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری سه‌نیگال، ماكی ساڵ و شێخی ته‌ریقه‌ت، مۆونتاخا مباكی-ه‌وه كرایه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركۆماری پێشوو، كه هاوكات سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌نیگاله، عه‌بدوڵڵا واد، به‌شداریی له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا كرد، و دوای حه‌وت ساڵ له نه‌مانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ماكی ساڵ به نێوه‌ندگیری شێخ مۆونتاخا مباك، ساڵ پێكه‌وه بینران و ته‌وقه‌یان كرد.
مزگه‌وتی مهسالیك جینان، له‌سه‌ر رووبه‌ری شه‌ش هێكتار بنیاتنراوه و درووستكردنی حه‌وت ساڵی خایاندووه. بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆی تێچووه و به گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی رۆژئاوای ئه‌فریقا داده‌نرێت.
مزگه‌وته‌كه توانایه ئه‌وه‌ی هه‌یه له یه‌ك كاتدا ١٠ هه‌زار كه‌س له ناوه‌وه و ٢٠ هه‌زار كه‌س له حه‌وشه‌كه‌یدا نوێژ بكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.