لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر خاڵێکی پاسەوانی سنور لە گوندێکی سەر بە قەزای خانەقین، سێ کوردی شەهیدکرد و دوانیان بران.
كاتژمێر (11:30) خولەکی شەوی رابردوو هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازی لیوای هەشتی پاسەوانی سنوری عێراق لەنزیک گوندی (مێخاس)ی سەر بەقەزای خانەقین و لە ئەنجامدا سێ کەس كوژران.
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی شەڕو پێکدادانەکاندا، شوانکارێکی کوردی دانیشتوی گوندی (مێخاس) کە لە نزیک شوێنەکە بووه بەناوی رۆکان نامیق شەهید بوو، هاوکات برایەکی بەناوی عمران نامیق برینداربووەو بەهۆی سەختی برینەکەی و درەنگ گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا.
گوندی مێخاس گوندێکی کوردنشینە و زۆربەی دانیشتوانەکانی کاکەین كه ئه‌م گونده ده‌كه‌وێته نێوان خانه‌قین و كه‌لار.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه كه‌وت ده‌ست هێزه ملیشیا شیعه‌كان شه‌وانه‌ش ئه‌م ناوچه‌یه چۆڵ ده‌كه‌ن داعش ئه‌مه‌ش به هه‌ڵ ده‌زانێت، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.