Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 23:21

سه‌عدی پیره‌: ره‌وشی که‌رکووک نائاساییه‌ و پارێزگار به‌ زۆری دیاریکراوه‌

پێویسته‌ پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك دیاری بكرێت
کوردستان TV
#7
100%


لایەنەكان لەسەر ئەوە رێكەوتن كە بەلیستی " هاوپەیمانی كوردستانی" بەشداری لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا بكەن كە بۆ هەر سێ پارێزگای دیالە، موسڵ و كەركوك دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 28-9-2019 لەشاری هەولێر، نۆ لایەنی سیاسی هەرێم (یەكێتی، پارتی،گۆڕان، سۆسیالست، شیوعی، یەكگرتوو، كۆمەڵ، بزوتنەوەی ئیسلامی و زەحمەتكێشان) بۆ بڕیاردانی كۆتایی لەبارەی لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رێككه‌وتن.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: ره‌وشی كه‌ركووك نائاساییه‌ و پارێزگار به‌ زۆری دیاریكراوه‌ و پێویسته‌ ره‌وشی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ راشیه‌گه‌یاند كه‌ پارێزگاری ئێستا به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركووك له‌ ته‌عریب كردن به‌رده‌وامه‌ و پێویسته‌ پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك دیاری بكرێت و بۆ ئه‌و مه‌سته‌ش رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه‌.
 
راشیگەیاند: ھەموومان دەزانین بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكان بارودۆخێكی نائاساییە، پشتوانی لەو تانانە دەكەین كە لە یاسای ژمارە 14ی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دراوە و داوای ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان دەكەین، بۆ ئەوەی خەڵك بتوانێت بەشداری لە ھەڵبژاردن بكەن.

گوتیشی: ئەو لایەنە سیاسییانەی دەیانەوێت بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكەن، ئێمە وەك لایەنە كوردستانییەكان پێشوازیان لێدەكەین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.