Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 23:21

سێ شاندی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی هەرێم دەکەن

بۆ چارەسەركردنی كێشە ھەڵواسراوەكان
کوردستان TV
#7
100%


وابڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا سێ شاند لە بەغداوە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەسەر پێویستیی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەكاتەوە بەرلە گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

دكتۆر ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا سێ شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەرێم بكەن كە ئەوانیش بریتین لە شاندی لیژنەی دارایی و ئابووری و لیژنەی یاسایی و لیژنەی نەوت و گاز.

سەبری گوتیشی: ئامانجی سەردانەكە بۆ لێكنزیكبوونەوەی زیاتری نێوان هەولێر و بەغدایە و هەر لیژنەیەكیش بەپێی پسپۆڕێتی خۆی، دۆخی كوردستان هەڵدەسەنگێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد لیژنەی نەوت و گاز بەهاوكاری لەگەڵ حكومەتی هەرێم توێژینەوە و گەڕان بە كەرتی نەوتی هەرێمدا دەكات و حكومەتی هەرێمیش بە پێدانی زانیاری هاوكاریان دەبێت.

دكتۆر ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: باشترین چارەسەر ئەوەیە، بەر لەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بگاتە پەرلەمان، ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ بگەنە رێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشە ھەڵواسراوەكان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.