له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى ئاگادارى دانیشتوانى به‌كره‌جۆ ده‌كاته‌وه كه‌له‌ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 29 ى 9 ى 2019 دانانى پێوه‌رى زیره‌كى ماڵان ده‌ست پێده‌كات
كاره‌بای سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، بۆ سه‌لامه‌تى تیمه‌كانى كاركردنى تۆڕى زیره‌ك و هاوڵاتیان، ئه‌و فیده‌رى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت هیچ كاره‌بایه‌كیان نابێت و پلانى دانانى پێوه‌ره‌كان به‌مشێوه‌یه:-
ئه‌و ماڵانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌رى (164) له‌كاتژمێر 8 ى به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه تا 5 ئێواره كاره‌باى نیشتیمانى و موه‌لیده‌یان نابێت و پاشان كاره‌بایان ئاسایی ده‌بێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت ، داواكارین له دانیشتوانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كه هاوكارى تیمه‌كانمان بن بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانیان.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.