Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 19:30

جێگری سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ وه‌زیری دارایی عێراق: هەرێم لەسەر فایلی نەوت و شایستە داراییەکان ئامادەی رێکەوتنێکی کۆنکریتییە لەسەر بنەمای دەستوور

جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عێراق كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%


 هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان به‌یاوه‌ری له‌گه‌ڵ هێڤیدار ئەحمه‌د جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان و بەڵێن ئیسماعیل سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانەسروشتییەکان و سەرکۆ ئازاد بڕیاردەری لیژنەکە سەردانی د۰فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراقى كرد.

 پێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە کۆبوونەوەیه‌كه‌دا هێمن هەورامی باسى له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالیی عێراق كردو جه‌ختی له‌سه‌ر چارەسەرکردنی کێشە هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان بەرێگه‌ی دیالۆگێکی راستەقینەو به‌پێی دەستوور و جێگیركردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵی ۲۰۲۰ كرده‌وه‌، هەروەها رایگەیاند هەرێمی کوردستان لەسەر فایلی نەوت و شایستە داراییەکان ئامادەی رێکەوتنێکی کۆنکریتییە لەسەر بنەمای دەستوور.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا هێمن هەورامی باسی لە پێویستیی بوونی پەیوەندییەکی باش له‌نێوان لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان و لیژنه‌كانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییه‌كان کرد بۆ ئالوگۆری راوبۆچوون و پێشنیازەکانی هەردوولا پێش ئامادەکردنی هەر پڕۆژەیاسایه‌ک.

لای خۆیەوە د۰فوئاد حوسێن وەزیری داراییی عێراق بەگرنگییەوە باسی لە پێویستیی بوونی پەیوەندییەکی باش لەنیوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردو دووپاتی لەچارەسەری کێشەکان بەرێگه‌ی دانووستاندن و لێکتێگەشتن بۆ سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان كرده‌وه‌.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.