كۆمیسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له لیبیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه "به‌له‌مێك كه ٥٠ سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا ژێرئاوكه‌وتووه".
ئاماژه به‌وه‌یشكراوه كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن به ئامانجی رزگاركردنی سه‌رنشینه‌كان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون.
هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی سه‌رنشینان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نیش رایانگه‌یاند كه كه‌شتییه‌ك به ٥٥ سه‌رنشینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بێ سه‌روشوێن بووه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی یه‌مه‌ن "Saba"، بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه كاربه‌ده‌ستانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه‌شتییه‌ك كه ٥٥ سه‌رنشینی له پارێزگای مه‌هره رۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن بۆ پارێزگای سوقترا ده‌گواسته‌وه، بێ سه‌روشوێن بووه.
هاوكات بریكاری پارێزگای مه‌هره، رائید جریبی رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئاگاداركردنه‌وه‌یان، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیه‌تی عه‌ره‌بی و كاربه‌ده‌ستانی خۆجێی له پارێزگاكه‌دا، كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌وباره‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
رائید جریبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندار له به‌نده‌ركانی هه‌ردوو پارێزگای سوقترا و مه‌هره، هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه و رزگاركردنی سه‌رنشینه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.