فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق رایگه‌یاند: له‌به‌غدا ماوم و ده‌نگۆی سه‌فه‌ركردنم بۆ وڵاتی توركیا دووره له‌راستییه‌وه.
ساعدی له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له پێگه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ركردنم بۆ وڵاتی توركیا باسی لێوه‌ده‌كرێت" دووره له‌راستییه‌وه‌و من تا ئێستا هه‌ر له‌به‌غدام.
گوتیشی: من پابه‌ندم به بڕیاره سه‌ربازییه‌كان و هیچ هه‌ژمارێكی تایبه‌تیشم له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نییه.
شایانی باسه دوێنێ ساعدی له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی سه‌وا رایگه‌یاندبوو" كه نایه‌وێ پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت بێت و پێی خۆشه خانه‌نشین بكرێت.
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرت سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی بۆ نێو فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه پێبده‌ن.
گوتیشی: تاڵب شه‌غاتی، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه كه من بگوازرێمه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.