كاتژمێری یازده‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌موار كردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوە.
له دانیشتنه‌كه‌دا پڕۆژه یاسا و پێنشنیاری یاسا پێناسه‌ی نوێیان بۆ كرا كه به‌م شێوه‌یه‌ن:
"پرۆژە یاسا" ئەوەیە لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یان وەزیرەکان یان رێکخراو یان ئەنجوومەن و دادگاکان دەنێردرێتە پەرلەمان.
هه‌روه‌ها "پێشنیاز" و "بڕیارە یاسا"ش ئەوانەن کە لەلایەن 10 پەرلەمانتارەوە پێشکەش به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێن.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان به 67 ده‌نگی به‌ڵیی په‌رله‌مانتاران دووباره هه‌موار كرایه‌وه و لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كان له 15 لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ 19 لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی زیاد كران.
هه‌روه‌ها بڕگه دووی مادده‌ی 110ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌موار كرایه‌وه و به 80 ده‌نگی به‌ڵی په‌سه‌ندكرا كه تایبه‌ت بوو به ئازادی په‌رله‌مانتاران له‌وه‌ی كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ له‌مه‌ولا ده‌توانن له فراكسیۆنه‌كانیان جیا ببنه‌وه.
هاوكات بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پێكهاته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پەسەند کرا كه ئه‌ندامه‌كانی له سەرۆک و جێگر و سکرتێر پێک بێت و دەبێت یەکێک لە ئەندامەکانی دەستەکە ئافره‌ت بێت .
هاوكات 65 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به‌و ماده‌یه‌دا کە ده‌ڵێت: ئەگەر یەک کاندید بۆ یەکێک لە سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان ھەبێت، ده‌بێت ھەڵبژاردنی بۆ بکرێت تا کاندیدەکانی دیکەش دیاری دەکرێن و ماده‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه.
به كۆی گشتی دانیشته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان 16 ماده‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی هه‌موار كرده‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.