ئه‌مڕۆ یەكشەممە، شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ستیڤن فه‌یگن كۆنسوڵی گشتیی کۆنسوڵگەری ئه‌مریكا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریكا بڕیاری پنتاگۆنی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی یاداشتی پشتگیری و پشتیوانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ دوو سالى تر ئاشکرا کرد و رایگەیاند ئەمریکا پشتیوانی سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستەمی بەرگریی عێراق ده‌كات.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئێستا و رابردووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كرد، كه رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌رییان گێڕاوه له هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشی" به گه‌رمی پێشوازی له درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوه جێی ستایش و بایه‌خی بێ سنووری ئەوانە. ئه‌و بڕیاره سه‌لمێنه‌ری پابه‌ندبوونی ئەمریكا به ئه‌مه‌كی و پێكه‌وه كاركردنی دڵسۆزانه له هه‌مبه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا. هاوكات روونیشی كرده‌وه به‌رده‌وامیان له پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان تۆكمه‌تر ده‌كات لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكاش له هه‌ولێر، ئاشكرای كرد بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی یاداشتی لێكتێگه‌یشتن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رده‌وامیدان ده‌بێت به پشتگیری و پشتیوانی له هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانیان بۆ حكومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گوتیشی ده‌یانه‌وێ له میانی كاری داهاتوویاندا، فاكته‌رێكی گرنگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بن له به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاس و پێزانینی گه‌لی كوردستان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا و سوپای ئه‌و وڵاته گه‌یاند به كۆنسوڵی گشتی و هیوای خواست له داهاتوودا پێكه‌وه هه‌نگاوی باشتر بنێن له بنبڕكردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.