فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیران، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە، كه بەرەو فهرهنسا دهچێت.
ڕوونیشی کردەوە، کە ئەو بە نوێنەرایەتیی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکوومەتی عێراق، بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی جاک شیراک، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا دەکات.
تێزانین رۆژی 26ی 9ی 2019، جاک شیراک، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بڕیارە مەراسیمی ناشتنەکەی لە کەنیسەی (سەینت سولپیس) لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوە بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.