له ژێر چاودێری و ئامادەبوونى مەسرور بارزانی سەرۆک وه‌زیرانی ھەرێمی کوردستان سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كرایه‌وه.
له ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: له كاروباری حكومه‌ت گرنگییه‌كی زۆرمان به ئابووری كوردستان داوه و به‌رنامه‌مان وابووه گرنگی به هه‌موو بواره‌كاندا بده‌ین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یارمه‌تیدانی بازرگانان درێغی ناكات و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بكه‌ین.
سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی كه له پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر به‌رێوه‌ده‌چێت، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و 300 كۆمپانیا له 22 وڵاتی جیاوازه‌وه به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆک وه‌زیرانی ھەرێمی کوردستان له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی پیشانگاكه‌دا ئاماده ده‌بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.