ئەنجومەنی بالای فەتوا سەبارەت بە حوکمی مامەڵەکردن بە پارەی 25 دیناری هەڵوەشاوەی رژێمی پێشوو فەتوایەکی دەرکرد.
لهراگهیاندراوێكدا ئهنجومهنى باڵای فهتوای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه دوای ئەوەی لەلایەن ژمارەیەک خاوەن کۆمپانیای ئالوگۆڕکردنی دراو پرسیارێکیان ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا کرد، سەبارەت بە حوکمی مامەڵە کردن بە پارەی هەڵوەشێنراوەی فیئەی 25 دیناری عیراقی رژێمی پێشوو، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لێکۆلینەوەو گفتوگۆی پێویستی ئەنجامدا.
راشیدهگهیهنن دروست نیە مامەڵە کردن بەو پارانەی کە رەسیدێ نەماوەو بە فەرمی بەتاڵکراوەتەوە، چونکە فریودانی تیادایەو بە فەرمی متمانەی لە دەست داوەو پێچەوانەی یاسا کارپێکراوەکانە، بۆیە موسڵمانان پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لەو جۆرە مامەڵانە.

دارشتنهوهى ههواڵ -- شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.