نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری یاسایی شاری كه‌ركووك له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دۆخی شاری كه‌ركووك رۆژ دوای رۆژ به‌رەو خراپی ده‌چێت و هه‌ڕه‌شه‌ی جیددی له‌سه‌ر دانیشتوانی كورد هه‌یه، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی كه له دوای شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه هاتوونه‌ته ناو شاره‌كه.
پارێزگاری یاسایی كه‌ركووك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌وڵی باش هه‌ن بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان تا ئێستا بێ ئه‌نجامن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له عێراق، دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم رایگه‌یاند: به‌پێی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگێكی زۆر له كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌فه‌وتێت، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ سه‌نگی كورد ده‌بێت له‌م شاره چونكه به پێی یاساكه سه‌دان هه‌زار ده‌نگی كورد ده‌فه‌وتێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.