له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن كه سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29/9/2019 به‌رێوه‌چوو، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بریتی بوو له ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌ی 25ى په‌یڕه‌و كه تایبه‌تبوو به‌رێككاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار، به‌پێی داڕشتنه‌وه‌كانی راپۆرتی لیژنه‌ی یاسایی و به‌ڕه‌چاوكردنی پێشنیازی په‌رله‌مانتاران داوای گۆڕینی ده‌سته‌واژه‌ی "به‌روار" بۆ "رێكه‌وت" كرابوو كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا. ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و برگه‌یه بووه بابه‌تی به‌شێك له‌میدیاكان و سوشیال میدیا‌و لێكدانه‌وه‌ی ناراستی بۆ كرا و له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی خستۆته‌روو كه ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه و ڕێككاره‌كانی یاسادانان و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی پێشنیازه‌كان و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌پرۆسه‌كه خستۆته‌روو .
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌روونكردنه‌وه‌كه‌یدا كه له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌مشێوه‌یه خواره‌وه بابه‌ته‌كه‌ی خستۆته‌روو:
بەروار)بێت یان (ڕێکەوت)؟
۱ـ وشەی(ڕێکەوت) تەنها بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و سنوری پەیڕەوەکە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەکی تر گشتاندنی پێ ناکرێت.
۲ـ لە ناو پێشنیازی هەمواری پەیڕەو وشەی(بەروار) دانرابوو کە پەسەندکراوی (ئەکادیمیای کوردی)بووە کە ئەمانیش درێژە پێدەری (کۆڕی زانیاری کورد) ن،و لەسەر ئەو بنەمایە حکومەتی هەرێمی کوردستان وشەی (بەروار ) بەکار ئەهێنێت و بەردەوامیشن.
۳ـ هەرکات (۳) پەرلەمانتار یان زیاتر پێشنیازێک دەکەن دەخرێتە دەنگدان،گۆڕینی وشەی(بەروار)بۆ (ڕێکەوت)یش نزیکەی (٥) پەرلەمانتار پێشنیازی کردبو،سەرۆک ناچارە بیخاتە دەنگدان،کە دەنگی هێنا ،دەبێت لە ناو هەموو پەیڕەوەکە بۆ دروستکردنی یەکگرتویی لە زاراوەکان لە هەر شوێنێک وشەی بەروار هەبو بکرێتە ڕێکەوت.
٤ـ مەرج نیە هەمو بژاردەیەک کە دەنگ دەهێنێت باشترین بژاردە بێت بەڵام کە دەنگی زۆرینەی هێنا ئیتر وەک اقرار کردنی ئیرادەی زۆزینە دەچەسپێت .
٥ـ ئەوەی یەک تۆزقاڵ لەکارو بەرپرسیارێتی سەرۆکی پەرلەمان بزانێت(کە سەرۆکی دانیشتنەکانی پەرلەمانیشە)باش دەزانێت کە سەرۆک بەپێی پەیڕەو دانیشتن بەڕێوە دەبات و نەدەنگدەرە و نە ئاراستەکار.
٦ـ پێشنیازی هەمواری پەیڕەو (۱٦)ماددە و چەندین بڕگەیە ، کە یەک وشە لە یەک بڕگەی یەک ماددەی پێشنیازەکە دەبێتە جێی باس ئەوە ئیتر دەریدەخات ئێمە چەند بە ڕواڵەتی لە بابەتەکان دەڕوانین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.