Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 11:46

کتێبی"که‌رکوک نه‌فره‌تی نه‌وت و سته‌می دیمۆگرافیا" بڵاوکرایه‌وه‌

چیرۆكه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ كوردانی كه‌ركوك به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كتێبی"كه‌ركوك نه‌فره‌تی نه‌وت و سته‌می دیمۆگرافیا" له‌ نوسینی "دكتۆر جه‌بار قادر" له‌ ئه‌كادیمیای كوردی بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ ڕۆژانی داهاتوودا له‌ لای كتێبخانه‌كان  ده‌ستده‌كه‌وێ۰

كتێبه‌كه‌ ورده‌كاری گۆرینی به‌زۆری دیمۆگرافیای دانیشتوانی پارێزگا و شاری كه‌ركوك له‌ به‌ر ڕۆشنایی به‌ڵگه‌ فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و سه‌رچاوه‌ متمانه‌ پێكراوه‌كان ده‌خاته‌ ڕوو و شیده‌كاته‌وه‌۰ چیرۆكه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانیش سه‌باره‌ت به‌ كوردانی كه‌ركوك به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌۰

 هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ش كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی كه‌ركوك پێشكه‌ش كراون و تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌داوه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ لێكده‌داته‌وه‌۰ به‌ڵای نه‌وتیش، كه‌ ده‌بوایه‌ ببێته‌ مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتن بۆ كه‌ركوك و دانیشتووانه‌كه‌ی، به‌ وردی باسی لێوه‌ كراوه‌ و ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو چۆن كورد بوو به‌ قوربانی سه‌ره‌كی دۆزینه‌وه‌ و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ خاكه‌كه‌یدا۰

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.