Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:50

عادل عەبدولمەهدی؛ ئیسرائیل بە هێرشکردنە سەر حەشدی شەعبی تۆمەتبار ده‌کات

عەبدولمەهدی هۆشدارى دا لە هەڵگیرسانی شەڕێك لە ناوچەكەدا
کوردستان TV
100%

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی "جەزیرە"ی قەتەری، سوپای ئیسرائیلی بە هێرشكردنە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق تۆمەتبار كردو ترسی خۆیشی نەشاردەوە لە هەڵگیرسانی شەڕێك لە ناوچەكەدا، كە ڕەنگە عێراقیش بگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە فەرمی سوپای ئیسرائیلی بە هێرشكردنە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لەسەر خاكی عێراق تۆمەتبار كردو رایگەیاند" له‌ ئەنجامی لێكۆڵینەوەى وورد ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ئیسرائیل هێرشه‌كانى سه‌ر سەربازگەكانی حەشدی شەعبی له‌ناو خاكى عێراق ئه‌نجامداوه‌.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی پاراستنی ئاوەکانی کەنداو، گوتی" عێراق ئامادەیە بچێتیە ناو هەر هاوپەیمانییەك بە ئامانجی پاراستنی ئاوەکانی کەنداو، بە مەرجێك هەموو وڵاتانی کەنداو تێیدا بەشدار بن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.