بە بەشداری مهسرور بارزانى سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، رێورەسمێک بۆ یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری چینی میللی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
سهرلهئێوارهی ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئەیلوولی 2019 بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمێک بۆ یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری چینی میللی بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەکەدا پێشانگایەکی وێنەیی لەبارەی پەیوەندییەکان و کار و چالاکییەکانی کونسوڵخانەی چین لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
دواتر کونسوڵی چین لە هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند" چین خاوهنى دووهم گهورهترین ئابووری یه له جیهان و ساڵانە 30 ترلیۆن دۆلار داهاتی هەیە.
کونسوڵی چین ههروهها گوتیشی" وڵاتەکەی بژێوی خەڵکی بەرزکردووەتەوە و وڵاتەکەی سیاسەتی ئاشتی لە دەرەوە پەیڕەو دەکات و دەست لەکاروباری وڵاتان وەرنادات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.