Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 16:20

کوله‌که‌یه‌ک به‌ ٣ هه‌زار ٥٠٠ دۆلار فرۆشرا

كوله‌كه‌یه‌كی ٣٠ كیلۆگرامی به‌ گه‌وره‌ترین كوله‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا
کوردستان TV
100%

دوا به‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی كوله‌كه‌ په‌ڵوی كزڵدامڵار له‌ بیله‌جیك، كوله‌كه‌یه‌كی ٣٠ كیلۆگرامی به‌ ٣ هه‌زار ٥٠٠ دۆلار فرۆشرا.

له‌ میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه‌ له‌ گوندی كزڵدامڵار سه‌ر به‌ شاری بیله‌جیكی توركیا ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومی و حزبی به‌شدارییان تیادا كرد ئه‌و خواردنانه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا كه‌ له‌ كوله‌كه‌ په‌ڵو دروست ده‌كرێن.

ktv

هاوكات له‌ كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، كوله‌كه‌یه‌كی ٣٠ كیلۆگرامی به‌ گه‌وره‌ترین كوله‌كه‌ هه‌ڵبژێردرا كه‌ ساڵێكه‌ له‌و گونده‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ و له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا كوله‌كه‌كه‌ دوای سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر له‌ لایه‌ن شاره‌وانی، به‌رپرسانی رێكخراوه‌كان و ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییان به‌ ٣ هه‌زار ٥٠٠ دۆلار كڕدرا.

 شایانی باسه‌ داهاتی كوله‌كه‌كه‌ ده‌به‌خشرێت به‌ بنكه‌ی كاروباری موختارێتی گوندی كزڵدامڵار.

سه‌رچاوه‌/ ته‌با

كوردستان تیڤی/ كامران 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.