Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 15:21

دابه‌شکردنى مووچه‌ ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و 4 وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن

پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌ستپێكه‌
کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند له‌هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵ ده‌كرێت 


سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌ى 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت 


بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و رۆژانى چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و دارایی دابه‌شده‌كرێت


سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی وتیشى دابه‌شكردنى مووچه‌ی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو 

 

 

 

ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.