Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 15:21

سلێمانی.. لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستانی کۆده‌بنه‌وه‌

بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی
هاوپه‌یمانی كوردستانی
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ شاری سلێمانی كۆببنه‌وه‌. 

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی ئەمڕۆ كاتژمێر 11 لایەنە سیاسییەکانی كوردستان، بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە. 

لایەنە بەشداربووەكان لە هاوپەیمانی کوردستانی، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە. 

بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لایەنە سیاسیەکان سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی و لۆگۆی هاپەیمانێتییەکە دیار بکەن. 

رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە لایەنە سیاسییەکان لە شاری هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر میکانزمی کارکردنی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەکان رێککەوتن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.