به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، حوكمی سێداره‌ی ”ڕزگار زه‌ندی“ له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سنه جێبه‌جێ كرا.
ڕزگار زه‌ندی ته‌مه‌ن 24 ساڵ و باوكی منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵ بوو كه 4 ساڵ پێش ئێستا به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌یانه ده‌زگای دادوه‌رییی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه حوكمی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پا.
به پێی زانیارییه‌كانیش له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چالاكوانانی مه‌ده‌نی له پێش بینای به‌ندیخانه و پاركی شاره‌كی سه‌عدی كۆ ببوونه‌وه هه‌تا بتوانن ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه به ده‌ست بێنن و ڕزگار له‌سێداره نه‌درێت، به‌ڵام له ئاكامدا بنه‌ماڵه‌ی كوژراو كه ئامۆزای ڕزگاریش بوون، لێی خۆش نه‌بوون و له سێداره درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.