به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، پردێك له ناوچه‌ى ییلانی سه‌ر به وڵاتى تایوان داڕووخاو دواى ئه‌وه‌ى لۆرییهكى بارهه‌ڵگرى گاز بۆ سه‌ر پرده‌كه ده‌ڕوات و به‌ر له په‌ڕینه‌وه‌ى لۆرییه‌كه پرده‌كه داڕووخا و به‌و هۆیه‌وه‌ش 10 كه‌س و دوو كارمه‌ندى پاسه‌وانى كه‌نار ده‌ریا برینداربوون.
به‌پێى ئاماره سه‌ره‌كییه‌كان، حكومه‌تى تایوان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: تا ئێستا هۆى داڕووخانى پرده‌كه‌یان نه‌زانییوه و حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى 12 كه‌س برینداربوون و 6 كه‌سی دیكه‌ش له نێو به‌له‌مى راوچییه‌كان گیریان خواردووه و كارمه‌ندانى فریاكه‌وتن به‌رده‌وامن له ڕزگار كردنیان.
سو‌و تسێنگ چانگ سه‌رۆكوه‌زیرانی تایوان له پۆستێكدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له فه‌یس بووك نووسیویه‌تى: "رزگاركردنى ژیانى برینداره‌كان له پێشینه‌دایه"، هه‌روه‌ها گوتیشى من داوا له هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌م هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ڕزگاركردنى قووربانییهكان.
جێى ئاماژه‌پێدانه پردى رێگا ئاسنى نانفانگاۆ، یه‌كه‌م پردى تاكه كه‌وانه‌ییه له ئاسیا و 140 مه‌تر درێژه و 15 مه‌تر پانیتى و له كۆتایى ساڵى 1990 بنیات نراوه له به‌نده‌رى راوه ماسى نانفانگاۆ.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.