دوای ئه‌وه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی له سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و لۆگۆی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌كۆی ده‌نگ "عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا" پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك به سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی دیاریكرا.
شایه‌نی باسه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له پارێزگاكانی كه‌ركوك و دیاله و سه‌لاحه‌ددین به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.