Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 15:21

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان پلانی نوێ داده‌نێن

كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، ئه‌مرۆ له‌دیوانى وه‌زاره‌تدا كۆبوونه‌وه‌ى به‌رپرسانى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان به‌رێوه‌چوو

 راشیده‌گه‌یه‌نن له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونەوەكەدا، نوێنەری لیواكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەو  به‌رپرسانی دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌  لەگەڵ نوێنەرو راوێژكارانی هێزەكانی هاوپەیمانان گفتوگۆیان لەبارەی زیادكردنی جۆره‌كانی مەشقی پیادەو گرنگی دان به‌ مەشقی كەی نۆ و تەكنیكی هەڵگرتنەوەی مین كردو سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو.

 دواتر ، نوێنەری هێزەكانی هاوپەیمانان بەرنامەو كاری خۆیان لەبارەی چۆنیەتی مەشق و راهێنانەكانیان بۆهێزی پێشمەرگە خستەڕوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ رایانگەیاند: بۆ داهاتوو ئەوان كار لەسەر گۆڕینی جۆرەكانی مەشق دەكەن لە مەشقی پیادەوە بۆ مەشقی كەی نۆ و ئەندازەو تەكنیكی هەڵگرتنەوەی مین .


 راشیده‌گه‌یه‌نن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسانى پێشمه‌رگه‌، گرنگی و پێویستی مەشقی لە قۆناغی ئێستادا بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە روونكرده‌وه‌و، راشیگەیاند: رۆڵ و ماندووبونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە هاوكاری و بەرەوپێشبردنی هێزەكانی پێشمەرگە لە بوارەكانی مەشق بەرزو گرنگ هەڵدەسەنگێنین و سوپاسیان دەكەین بۆ بەردەوامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.