Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 14:18

سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای بەڕیتانیا: له‌پشتگیریم بۆ حکومەتی تازەی ھەرێمی کوردستان و لاوان درێخی ناکه‌م

سەرۆکی پارتی فەرمانڕەوای بەڕیتانیا پێشوازی لەلاوێكی کورد دەکات
کوردستان TV
100%


لەکۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا ئەم جارە لاوێکی کورد بەناوی (فەلاح حەسەن) بەفەرمی و بەنوێنەرایەتی لاوانی سیاسی ئەوڕوپا بەشدارە.

لەمیانی بەشداربوونەکەیدا ئەم گەنجە کوردە کەھاوکات جێگری سەرۆکی لاوانی ئەوڕوپا و نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە،  بەفەرمی لەلایەن (جەمیس کلێڤرلی) سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و پارتی فەرمانڕەوای ئەو ووڵاتە پێشوازی لێکرا.

فەلاح حەسەن دەڵێت لەچوارچێوەی فەرمی دیدارەکەمدا باسی حکومەتی تازەی ھەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم حکومەتی ھەرێمم کرد بەتایبەتی لەبواری دارایدا ، وەسڵاورێزی لاوانی کوردستانم بەبەڕێزیان گەیاند و زۆر خۆشحاڵ بوو بەھاتنی ئێمە و ھیوای خواست کە ھەرشتێکی پێبکرێت بۆ پشتگیری لەحکومەتی تازەی ھەرێمی کوردستان و لاوانی کوردستان بەتایبەتی ئەوا درێغی نەکات.

فەلاح حەسەن راشیده‌گه‌ێنێت ئێمە نابێت دەستەوەستان بووەستین و بڵێین ئەو گەل و ئەو گەل یاخود ئەو ووڵات و ئەو ووڵاتە دژی گەلی کوردن ، ئێمە ئەگەر لەنێو خۆماندا یەک بین و سیاسەتێکی تۆکمە و دیبلۆماسیەتێکی تەندروستمان ھەبێت ئەوکات باش دەزانین کە کامە گەل و ووڵات دۆستی ڕاستەقینەی  گەلی کوردن ، دەبێت ئەمەش بزانین ئەوەی بەدیبلۆماسیەت دەستمان ئەکەوێت ئەوا بەشەڕ دەستمان ناکەوێت بۆیە دەبێت بەردەوام بین لەبەدەستھێنانی مافەکانمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.