میر خالد بن فه‌رحان، ئۆپۆزیسیۆنی سعوودی ئاشكرای كردووه كه به‌م نزیكانه محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ده‌بێته شا- و شوێنی باوكی ده‌گرێته‌وه.
میرخالد له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆرِی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتر نووسیویه‌تی: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) ده‌بینین كه محه‌مه‌د بن سه‌ڵمان وه‌ك شای سعوودیه ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
ده‌شڵێت: پلانه‌كه ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی شا ده‌گۆڕدرین و له‌شوێنی ئه‌وان كرێ گرته‌كانی بلاك وۆته‌ر شوێنیان ده‌گرنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیونێكی دیكه‌ی سعوودی به‌ناوی سه‌عد فه‌قییه له لێدوانێكی تایبه‌تدا به خه‌لیج ئۆنلاین-ی راگه‌یاندووه: محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازداه‌ی جێنشینی سعوودیه له كوشتنی پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كی باوكی تێوه‌گلاوه.
گوتیشی: پرۆسه‌ی كوژرانی لیوا عه‌بدولعه‌زیز فه‌خه‌م هه‌ر له‌و كۆشه‌كه‌دا بووه كه محه‌مه‌د بن سه‌لمانی تێدا نیشته‌جێیه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.