سه‌باره‌ت به یاری نێوان ڕیال مه‌دریدو كلۆب بروج له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی گڕوپه‌كانی چامپیۆنس لیگ، زێنه‌دین زێدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه ده‌ستپێكێكی باشیان له سه‌ره‌تای ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان نه‌بوو، بۆیه ده‌بێت له‌یاری ئه‌م ئێواره‌یه‌دا قه‌ره‌بۆی دۆڕانیان له یه‌كه‌م یاری بكه‌نه‌وه‌و به نیشاندانی ئاستێكی به‌رز هانده‌رانیان ئاشت بكه‌نه‌وه
زێدان جه‌ختیشیكرده‌وه كه هه‌رچی له توانایاندا بێت پێشكه‌شی ده‌كه‌ن بۆ بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یاری، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر پێویستیان پێیه‌تی و یاریكردنیان له‌سه‌ر یاریگای خۆیان و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیان ده‌رفه‌تێكه تا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و ئه‌نجامێكی باش له یاریه‌كه‌دا تۆماربكه‌ن، لای خۆشیه‌وه ئیدین هازاردی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شاهانه ڕایگه‌یاند كه له بارودۆخێكی باش دایه له ڕیزی تیپه‌كه‌ی و ئه‌و ڕه‌خنانه‌شی كه ئاراسته‌ی ده‌كرێن به ئاسایی وه‌سفكرد، هازارد گوتیشی، له تیپه‌كه‌ماندا له ڕیزی كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئاست به‌رزو به‌توانا یاری ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌موومان به یه‌كه‌وه هه‌وڵی تۆماركردنی ئه‌نجامی باش بده‌ین ئه‌وا ده‌توانین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره تۆماربكه‌ین، ڕاسته بارودۆخی ئێستای ڕیال مه‌درید نمونه‌یی نیه، به‌ڵام له پێشه‌نگی لالیگا داین و ئه‌مه‌ش وره‌و متمانه‌یه‌كی زۆرمان پێده‌به‌خشێت
كاتژمێر 7:55 ى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ری دووه‌می خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ریال مه‌درید میوانداری كلوب برومج ده‌كات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.