سه‌ندیكای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاوكاری به‌رێوبه‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی نزیكه‌ی (10) هه‌زار نه‌مامی گرانبه‌ها و ژینگه دۆست له سلێمانی ده‌نێژێت و قائیمقامی سلێمانیش ده‌ستخۆشی ئه‌و جۆره چالاكییانه ده‌كات.
له رێوره‌سمێكدا كه له پاركی ئازادی سلێمانی به‌ڕێوه چوو هه‌ڵمه‌تی ناشتنی (10)هه‌زار نه‌مام ده‌ستی پێكرد، له وته‌یه‌كدا ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی له سه‌ندیكای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كرد به‌وه‌ی كه هاوكاری حكومه‌تن له دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان و مه‌رج و رێنمایه ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كانیان جێبه‌جێ كردووه، به ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییانه ده‌بن به پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ پاكراگرتنی ژینگه‌ی شار و به‌خشینی سیمایه‌كی جوانتر به سلێمانی. له هه‌مان كاتدا ده‌ستخۆشی له به‌رێوبه‌رایه‌تی باخچه‌كانی سه‌ر به شاره‌وانی سلێمانی كرد كه هاوكار و پاڵپشتی ئه‌م جۆره هه‌ڵمه‌تانه ده‌كه‌ن و هه‌وڵی دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ سه‌وزكردنی ئه‌و نه‌مامانه ده‌ده‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا تارق سه‌مین- سه‌رۆكی سه‌ندیكای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ته‌واویان داوه به‌پێی رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كار بكات، وه‌كو نه‌ریتی ساڵانه‌یان هه‌ڵمه‌تی نه‌مام ناشتن له باخچه و شوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌م ساڵیش‌دا به هاوكاری باخچه‌كانی سلێمانی بڕی (10) هه‌زار نه‌مامی ژینگه‌دۆست ده‌ڕوێنن، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌وزكردنی شاره‌كه‌مان و وه‌كو پاڵپشتییه‌كیش بۆ هه‌وڵه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه له پێناو پاكڕاگرتنی ژینگه‌دا ده‌یدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.