له چه‌ند شارێكی باشووری عێراق به تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت و به‌سره خۆپیشاندان سازكرا بۆ پرۆتێستۆكردنی گه‌نده‌ڵی و بێكاریی له وڵات‌دا.
ده‌یان كه‌س له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كۆبوونه‌وه و، به هۆی به‌ره‌نگارنه‌بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ بێكاریی، ناڕه‌زایه‌تیان دژ حكوومه‌ت ده‌ربڕی.
خۆپیشاندان هوتافیان دژی حكوومه‌ت كێشا و، ویستیان به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕێبكه‌ون كه داموده‌زگا حكوومییه‌كانی لێیه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان پێ نه‌دان.
له كاتێكدا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیراوه‌ته‌به‌ر، ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ی بۆ ناوچه‌كه ده‌چن داخراون.
له‌گه‌ڵ به‌غدای پایته‌خت، له شاره‌كانی دیكه‌ی باشووریش خۆپیشاندانی هاوشێوه رێكخرا.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له شاری به‌سره سازكران كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، ١٢ كه‌س ده‌ستگیركران.
خۆپیشانده‌ران له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گردبوونه‌وه‌كه‌یان رێكخست و تا ئێستا هیچ پارت و گرووپێكی سیاسیی ئه‌و بانگه‌وازانه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی رێبه‌ری شیعه، موقته‌دا سه‌در كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كوتله‌یه له عێراق، رایانگه‌یاند كه به‌شداری له‌و خۆپیشاندانانه‌دا ناكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.