سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه، پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ر و ئه‌ندامی (سه‌ركردایه‌تی كاتی، پارتی دیموكراتی كوردستان) ده‌كات ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ر و ئه‌ندامی (سه‌ركردایه‌تی كاتی، پارتی دیموكراتی كوردستان) (فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه)م پێگه‌یشت.
فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه هاوخه‌باتێكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو له رۆژه سه‌خته‌كانی ده‌ستپێكی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و سه‌ركردایه‌تی كاتی (پارتی دیموكراتی كوردستان) رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش و درێژه‌دان به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمان و دۆست و ئاشانیان و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و له خودای گه‌وره داواكارم ئارامی و سه‌بوری به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
2019/10/1
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.