Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 21:44

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە ئەنجومەنى دادوەرى کرد

هەموو پشتگیرییەکى لە چوارچێوەى یاسادا بۆ دەسەڵاتى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان نیشان دا
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جەختى لە سەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى و سەروەریى یاسا لە هەرێمى کوردستان کردەوە.

بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختى لە سەربەخۆیى دەسەڵاتى دادوەرى و سەروەریى یاسا لە هەرێمى کوردستان کردەوە بە شێوەیەک کە جێى متمانەى هاووڵاتیان بێت و هەبوونى میکانێزمێکى هاوکارى و هەماهەنگی لەنێوان دەسەڵاتى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان و عێراق بە گرنگ و پێویست زانى، هەروەها هەموو پشتگیرییەکى لە چوارچێوەى یاسادا بۆ دەسەڵاتى دادوەرى لە هەرێمى کوردستان نیشان دا.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/10/2019 لە دیدارێکدا لە هەولێر کە بەڕێز وەزیرى داد ئامادەى بوو، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئەنجومەنى دادوەرى، سیستەمى دادوەرى و یاساکان و پەیوەندییەکانى ئەو بوارەیان لە هەرێمى کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد و ئەنجومەنى دادوەرى داکۆکییان لە ڕۆڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستان وەک پارێزەرى یاسا کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.