ئەمڕۆ سێشەممە 1-10-2019، حزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانیی لەسەر سەرۆک و دروشم و لۆگۆی قەوارەکە بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رێککەوتن.
سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانی دەڵێت، هیوادارم یەكڕیزیی بپارێزین و بەم یەكدەنگییە سەردەكەوین.
لە كۆبوونەوەكەدا كە نوێنەری 15 لایەنی كوردستانی و عەرەب و توركمانی تێیدا بەشداربوون ، عەبدولڕەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووتری كەركوك، وەك سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق لەشاری كەركوك دەستنیشانكرا.
دوای كۆبوونەوەكە، لایەنەكان و سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانی لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا، عەبدولرەحمان مستەفا رایگەیاند: ئەمڕۆ دڵخۆشم کۆی حزبە سیاسییەکانی بەشداری هاوپەیمانێتییەکە ئەو شەرەفەیان پێبڕیم ببمە سەرۆکی قەوارەکە، ئەوەش ئەرکێکی نەتەوەییە و ئەو یەکڕیزییەی لەناو حیزبەکاندا هەیە مایەی دڵخۆشییە و پێویستە بە هەمومان ئەم یەکڕیزییە بپارێزین.
راشیگەیاند: هیوادارم یەكڕیزیی بپارێزین و بەم یەك دەنگییە سەردەكەوین.
سەرۆكی قەوارەی هاوپەیمانی كوردستانی گوتیشی :هیوادارم دەنگدەرانی کەرکووک و ئەو ناوچانەی کە لیستەکە بەشداریی هەڵبژاردنی تێدا دەکات پاڵپشتی ئەم لیستەک بکەن و دەنگەکانی خۆیان بەفیڕۆ نەدەن و پاڵپشتی سەرخستنی هاوپەیمانیی کوردستانی بکەن.
لایەنە کوردستانییەکان رێککەوتن بەناوی لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی و بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن كه بڕیارە 1ی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە عێراق ئەنجام بدرێت و لایەنە كوردستانییەكان لە كەركووك، دیالە، سەڵاحەدین و نەینەوا بە یەك لیست بەشداریی دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.