خۆپیشاندانەکانى بەغداى پایتەخت گرژى تێکەوت و بەپێى نوێترین زانیارى کوژراو و بریندار هەن لەناویاندا هێزە ئەمنییەکان.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی لە بەغدا رایگەیاند، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران خاڵیکی پشکنینیان لەسەر پردی کۆماری لە بەغدا سووتاند، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپێشاندەران کرد.
گوتیشی: به‌هۆی دروستبوونی گرژی له نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌راندا، سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 40 كه‌سی تریش برینداربوون.
هێزە ئەمنییەكان بەمەبەستی بڵاوە پێكدرنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسكڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا رشتووە.
لە ئێستادا سەرجەم ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه گۆڕه‌پانی ته‌حریر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گیراون و رێگه ناده‌ن هیچ كه‌س له‌وێوه تێپه‌ڕبێت.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1ی 10ی 2019، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حكوومه‌ت، خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ستیپێكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.