Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 13:31

له‌رووداوێکى هاتووچۆدا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا

دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون
کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی سلێمانی–دەربەندیخان، هاووڵاتییەك گیانیلەدەستدا و دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رايگەیاند: سەعات 7:30 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سلێمانی – دەربەندیخان نزیك گوندی بێركێ روویدا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانیلەدەستدا و دوو هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.

راشیگەیاند: رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری ڤاڵڤۆ و كیایەك دا روویداوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: رووداوەكە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلە كیاكەوە.

جگە لەزیانە گیانییەكان زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتوون و لەئێستاشدا هێڵكاری بۆ ڕووداوەكە كراوە و ئۆتۆمبێلە تێكشكاوەكان گواسترانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.