به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆنفرانسی ده‌رخستنی ستراتیژییه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه له زانكۆی كوردستان - هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه سه‌قامگیریی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی له هه‌ر وڵاتێك ئه‌نجامه نه‌ك هۆكار، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی نه‌بوو، ته‌بایی و یه‌كڕیزی نه‌بێت توندوتیژیی رووده‌دات. مه‌سرور بارزانی گوتیشی، یه‌كه‌م كاری من ئه‌وه‌یه ده‌سته‌یه‌كی كاركردن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێكبھێنین و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌یه و هیواخوازین كاركردنی پێكه‌وه‌ییمان پێشبكه‌وێت.
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت دڵنیایی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێبوونی مافه ده‌ستوورییه‌كان، ده‌مانه‌وێت مافی هه‌رێمی كوردستان له داهاتی عێراقدا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت كیَشهی ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌باری پرسی مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش، مه‌سرور بارزانی گوتی، پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه پاڵه‌وانن، ده‌بێت له سیستمی به‌رگریی عێراق مافیان پارێزراو بێت، ده‌مانه‌وێت رێكیان بخه‌ینه‌وه و ده‌مانه‌وێت له سیاسه‌تی به‌رگریی عێراقدا پێگه‌یان هه‌بێت و چه‌ك و كه‌ره‌سته‌یان پێبگات، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت كوردستانێكی به‌هێز بونیاد بنێنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتارەکەیدا کە بە زمانی ئینگلیزی پێشکەشی کرد، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه لە ڕابردوودا هەندێک کات هەبوون، پەیوەندییەکان زۆر سەخت بوون، بەڵام “ئێستا ئێمە گرنگی بە داهاتوو دەدەین نەک ڕابردوو .
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند كه بواری بودجە و وزەوە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام دەمانەوێت دڵنیا بین کە ڕێککەوتنەکان بەردەوام دەبێت، باوەڕمان وایە وەڵامی ئەم پرسیارە لە دەستوورەوە جێگەی کراوەتەوە، ئێمەش لە گفتوگۆی بونیادنەرانەین بۆ جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.