ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی زانكۆی كوردستان لەبارەی ستراتیژیەت و سەقامگیری لە عێراق و هەرێمی کوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد، تیایدا تیشكی خسته سه‌ر ستراتیژییه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسه‌كانی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی و جڤاكی و پێشكه‌وتن له هه‌موو بوارهكانداو چاره‌سه‌ری ده‌ستوورییانه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، هاوكات به‌شێكی وتاره‌كه‌ی تایبه‌ت بوو به باسكردن له رۆڵی پێشمه‌رگه له قۆناغه‌كانی خه‌بات و له پاراستنی ئاسایش و هه‌روها جه‌ختی له‌سه‌ر ماف و رۆڵی هه‌نوكه‌ی پێشمه‌رگه له عێراق و له رێكخستنه‌وه‌و چاكسازی له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا كرده‌وه، له‌مباریه‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: من له 16 ساڵییه‌وه چوومه ریزی پێشمه‌رگه و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌م له پاراستنى كوردستان و خه‌بات بۆ ئازادی بینیوه، به‌دڵنیاییه‌وه پێشمه‌رگه‌كانی ئێمه پاڵه‌وانن و هه‌موو جیهانیش ئه‌مه ده‌زانێ.
هه‌روەھا گوتی : ئێمه پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌و چاكسازییمان له‌ناو پێشمه‌رگه ده‌ست پێكردووه‌و ده‌مانه‌وێ به پاڵپشتی و هاوكاری هاوپه‌یمانان ئه‌م پرۆسه‌یه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند: ئێمه رژدین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت پێشمه‌رگه رۆڵ و مافیان له سیستەمی به‌رگری عێراقدا هه‌بێت و پێویسته راهێنان و چه‌ك و موچه‌كانیان پێ بگات و شایسته ده‌ستوورییه‌كانیان بدرێتێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.