شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکھات بوو لە شێرکۆحەبیب بەرپرسی مهکتەبی پارتی لە قاھیرەو دارا باراوی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی پارێزگارانی بهریتانیایان كرد.
بە بەشداری دەیان شاندی پارتە جھیانییەکان، پارتی پارێزگاران (کۆنزیرڤەتیف پارتی) بهریتانی دەسەڵاتدار لەشاری مانچستهر لەرۆژانی٢٩/٩تاوەکو٢/١٠ کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا.
لەماوەیرۆژانی بەشداری کۆنفرانس شاندی پارتی چاویان کەوت بەکۆمەڵێک کەسایەتی وسیاست مەداری بەشداربوو، لەمیانەی ئەودیدارانە شاندی پارتی باسی رەوشی ئەمرۆی کوردستان و پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدایان کرد، لەدیدارێک لەگەڵ سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بهریتانیا شاندی پارتی کە بەداوەتێكی فەرمی بهشداری لەئاھەنگی پێشوازی پارتە دەستەخوشکەکان رێکخرابوو"سڵاوی جەنابی سەرۆک بارزانی وسەرکردایەتی پارتیان پێراگەیاند و ھیوای سەرکەوتنی کۆنفرانسەکەیان بۆ خواست،
ھەروەھا سوپاسی گەل وحکومەتی بهریتانیان کرد بۆ ھاوکاری گەلی کوردستان لەشەری دژبه تیرۆر، لەلای خۆیەوە سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد، دووپاتی بەردەوامی ھاوکاری گەلی کوردی کردەوە ،ھەرلەمیانەی ئەو ئێوارە ئاھەنگە شاندی پارتی چەندین دیداری لەگهڵ شاندە جیاجیاکان ئەنجامدا کەرەوشی ئەمرۆی کوردستان وپێگەی پارتی لەچەسپاندنی ئاشتی وچەسپاندنی دیموکراسی باسی لێوەکرا،ھەروەھاپتهوکردنی پەیوەندی نێوان پارتی وئەوحزبانه بیرورایان لەسەرئاڵوگۆرکرا.
ھەرلەمیانەی رۆژانی کۆنفرانس ئێوارەی ١ئەم مانگە ئێوارەئاھەنگێک بۆ دبلۆماتکار و سەرۆکی شاندە بەشداربووەکان سازکرا، کەشاندی پارتی بەفەرمی بانگھێشت کرابوو، وکۆمەڵێک دیداری ئەنجامدا لەگەڵ چەندین دبلۆماتکار و ئەندامانی پەرلەمان و لەگفتوگۆیەک لەگەڵ داواکاری گشتی بهریتانیا و ئەندام پەرلەمان (جیفری کۆکس) باس لەپشتیوانی حکومەت و پەرلەمانی بهریتانیاكرا، لەلای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی بۆ ئامادەبوونی پارتی دەربری و دووپاتی پشتیوانی لەمافەکانی کورد کرد.
شایانی باسە شاندی پارتی لەمیانەی ئەوکۆنفرانسە چاویکەوت بەسەرۆکی پارتی پارێزگارانی بهریتانیا جێگری سەرۆکی لێژنەی پەیوەندی نێودەوڵەتی پارتی پارێزگارانی بهریتانیا ، سەرۆکوەزیرانی پێشوو و کەندا، سەرۆکی حزبی پارێزگارانی یئیسپانیا، باڵوێزی کۆماری کیرگیاز،جێگری سەرۆکی کاروباری دەرەوە وکۆمەن وێلس، جێگری سەرۆکی پارتی کۆماری ئەلبانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی مالدیف، باڵوێزی مالدیف لە لەندەن، بالوێزی قبرس لە لەندەن، باڵویزی میسر، ئەلێکسبێر وەزیری یپێشووی کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست لە حکومەتی بهریتانیا، بالوێزی لیبیا، وچەندین رۆژنامەنووس وکەسایەتی ئەکادیمی پارتی پارێزگارانی بهریتانیای دەسەڵاتدار بەردەوام بشتوانی لەگەلی کورد دەکەن
لهو كۆنفرانسهدا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان وهك تاكه پارت لهسهر ئاستی عێراق و ههرێمی كوردستان داوهتی ئهو كۆنفرانسهكرابوو 

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.