Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 07:13

چەمچەماڵ.. دەست بەسەر بڕێک چەک‌ و تەقەمەنیدا گیراو 2 تۆمەتباریش بەیاسای‌ تیرۆر دەستگیرکران

ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر یەک کیلۆو 900 گرام ماددەی‌ (TNT) لەجۆری‌ (c4)
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌پاش ئەوەی‌ نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2 ى 10 ى 2019 ،  زانیاری‌ گەیشتە مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ چەمچەماڵ بەبونی‌ ژمارەیەک چەک‌و تەقەمەنی‌ لەماڵێکدا لەگەڕەکی‌ ڕاپەڕینی‌ قەزای‌ چەمچەماڵ، دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌  دادوەر، دەستبەجێ  هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گەیشتنە شوێنەکەو توانرا دەستبگیرێت بەسەر ئەم چەک‌و تەقەمەنیانەدا.

یەک کیلۆو ٩٠٠ گرام ماددەی‌ (TNT) لەجۆری‌ (c4)، سی و شه‌ش دەمانچەی‌ گلۆکی‌ بێ سەرەتا، چوار علبەی‌ نارنجۆک لەگەڵ دو حەلقەی‌ نارنجۆک، یەک تاقم کڵاشینکۆف، 8 مەخزەن‌و 101 فیشەک، سێ جانتای‌ دەمانچە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، جگە لەدەستبەسەرداگرتنی‌ ئەو چەک‌و تەقەمەنیانە،2 کەسیش بەبڕیاری‌  دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 3ی‌ تیرۆر دەستگیرکران‌و لەئێستادا دۆسیەکە ڕەوانەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایش کراوە.



11

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.