وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وه‌ڵامی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئاینی له باره‌ی سنوورداركردنی دراما توركییه‌كانه‌وه دوداتهوه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پیشنیاز ده‌كه‌ین لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له خه‌ڵكی شاره‌زا و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكبهێنرێت و بابه‌تیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه " شێروان عه‌بدوڵـڵا "به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به پێی نووسراوێك له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیرییه‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م میدیا بینراو و بیستراوه‌كان ڕه‌چاوی داب و نه‌ریت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگه له چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: به پێی نووسراوه‌كه پێویسته میدیاكان زیان به نه‌ریت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌گه‌یه‌نن و دووركهنهوه له تێكدانی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزان، هه‌روه‌ها په‌خشنه‌كردنی ئه‌و به‌رنامه و بڕگانه‌ی كه هانی جیاكاری ره‌گه‌زی و توندڕه‌وی و ده‌مارگیری ده‌ده‌ن له هه‌موو بواره‌كانی ژیان و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و تایفه‌گه‌ری و ناوچه‌گه‌ری.
داڕشتنه‌وه: زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.