سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبووە و یەكێك لە بژاردەكانیش ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بوو.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزیەكانی بەغدا كۆبووە.
هاوكات بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و وەزارەتی گواستنەوەش بڕیارەكە جێبەجێدەكات.
وه‌ك راگه‌یاندنه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، هۆكاری داخستنی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندان و توندوتیژیانه‌یه، كه ماوه‌ی دوو رۆژه به‌غدای پایته‌خت و به‌شێك له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكانی خۆپیشاندان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كارده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه جارێكی تر خۆپیشاندان له ناوچه جیاجیاكانی به‌غدای پایته‌خت ده‌ستی پێكرده‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌كردن هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.