Erbil 38°C چوارشەممە 25 شوبات 19:51

خۆپیشاندان لەکەرکووک دەستی پێکرد

به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو داوا له‌ عه‌ره‌بی كه‌ركووك ده‌كات هیچ خۆپشاندانێك ئه‌نجام نه‌ده‌ن
کوردستان TV
#7
100%


دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو رۆژی رابردوو خۆپیشاندان له‌ چه‌ند شارێكی عێراق ده‌ستی پێكرد، سه‌رله‌ئێواری ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ خۆپیشاندان له‌ شاری كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له‌به‌رده‌م ته‌لاری پارێزگای كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك لاو ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد.

وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆ خۆپیشانده‌رانی به‌غدا و باشووری عێراق و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووك له‌ ترسی فروان بوونی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ورووبه‌ری پارێزگا و شوێنه‌ گشتیه‌كانیان كۆنترۆڵ كردووه‌ و هێزێكی زۆر به‌ ناوچه‌كه‌ بڵاوه‌ پێكردووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو داوا له‌ گه‌نجان و هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی كه‌ركووك ده‌كات هیچ خۆپشاندانێك ئه‌نجام نه‌ده‌ن و پاڵپشتی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بكه‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.