سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له بالیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/10/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی بالیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و گۆڕانکارییەکانی عێراق وناوچەکە کرا.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند کە ئێمە بە گەشبینییەوە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانین کە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی بدات و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەر هاوکارییەک لەمبارەیەوە دەربڕی .
هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە وناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.