Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 10:36

به‌شیر حه‌داد: به‌م نزیکانه‌ هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ى 2020 ده‌گه‌نه‌ رێککه‌وتن

حه‌داد: ئیراده‌یه‌كى جددى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى هه‌رێم و به‌غدا
کوردستان TV
100%

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند" به‌م نزیكانه‌ هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ى 2020 ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن.

د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى پرسى بودجه‌ى 2020 ى عێراق و ناكۆكیه‌كانى كوردو به‌غدا ڕایگه‌یاند" گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و ئیراده‌یه‌كى جددى هه‌یه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانى هه‌رێم و به‌غدا و له‌ نزیكترین كاتدا ده‌گه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن.

هه‌ر له‌ باره‌ى گفتوگۆكانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم وحكومه‌تى عێراق جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران رایگه‌یاند" واده‌یه‌كى دیاریكراونیه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت له‌ ماوه‌ى 10 تا 15 رۆژی تر هه‌ردوولا بگه‌ن به‌ رێكه‌وتنێك له‌ باره‌ى بودجه‌ى 2020 .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.