خۆپیشادانهكانى عێراق، جگه له به‌غداو به‌سره پارێزگاكانى زیقارو میسان و نه‌جه‌ف و بابلیشى گرته‌وه.
خۆپیشانده‌ران ئاگریان له بینایه‌ی پارێزگایه زیقار و بینایه‌ی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران و كۆمپانیای ئاشوور به‌ردا و به‌هۆی توندوتیژییه‌كانیش له‌و شاره، 4 خۆپیشانده‌ر و ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌م باره‌وه سەڵاح غەیاز لێپرسراوی بەشی فریاكەوتن لە فەرمانگەی تەندرروستی زیقار رایگەیاند" ئاماری كۆتایی قوربانییانی خۆپیشاندانەكانی شارەكە گەیستووەتە 4 كوژراو و 50 بریندار .
بە مەبەستی رێگرتن لە تەشەنەكردنی ناڕەزاییەكانیش، بڕیاردرا لە كاتژمێر 8ی ئەمشەوەوە هاتووچۆكردن لە پارێزگای زیقار قەدەغە بكرێت.
ژمارەی ئەو كەسانەی لە دوێنێوە لە خۆپیشاندانەكاندا كوژراون بۆ نزیكەی 10 كەس بەرزبووەوە، هاوكات سەدان كەسی دیكەش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
له پارێزگای میسانیش كه‌مێك به‌ر له ئێستا، خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه و ئاگریان له به‌شێكی باڵه‌خانه‌كه به‌رداوه.
له پارێزگای نه‌جه‌فیش خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی سازكرا و به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له توندوتیژییه‌كاندا به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی برینداران بزانرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، خه‌ڵكی نه‌جه‌ف به‌وپه‌ڕی تووڕه‌یی رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌چه‌ك هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنیان ده‌دات.
له پارێزگای به‌سره‌ش وێڕای داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و شاره، سه‌دان كه‌س له ناوچه جیاوازه‌كان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان له به‌رده‌م بینایه‌ی پارێزگا ساز كردووه.
له بابلیش هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق هاووڵاتیان له چه‌ند درووشمێكی جیاوازدا تووڕه‌یی خۆیان نیشانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره ده‌ده‌ن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ش له نێوان هه‌ردوو لا روویداوه و چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوونه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماری ته‌واویان بزانرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.