میر سه‌تام بن خالد ئالسعود، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌ی سووتاندنی ئاڵای ئێرانی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی عێراقه‌وه داناوه‌و نووسیویه‌تی( ئه‌مه جوانترین وێنه‌یه كه گوزارشت له ساڵی 2019 ده‌كات).
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و خۆپیشاندانانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دوو رۆژه درێژه‌ی هه‌یه، به‌رز بووه‌وه بۆ هه‌شت كه‌س.
دوێنێش به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كانی دژ به حكوومه‌تدا سێ كه‌س كوژران و زیاتر له ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی دژ به حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چن، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ پاراستنی دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان و نوێنه‌رانی دیپلۆماسی، سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
له كاتێكدا ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه له‌و خۆپیشاندانه‌ی دژ به حكوومه‌ت له به‌غدای په‌یته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن، هێڵی ئینته‌رنێت له پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌ك پچڕاوه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
سه‌رچاوه / cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.