به بڕی زیاتر له 157 ملیۆن دینار، چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له سنورى شارى سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه خۆی ده‌بێنێته‌وه له دانانی محه‌ویله‌ی مساعد له‌سه‌ر تۆڕی كاره‌بای چه‌ند گه‌ڕه‌كێك و فراوانكردنی تۆڕی كاره‌با و ده‌ركردنى فیده‌رى نوێ.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه به‌پێی گرێبه‌ستێك كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك واژۆكراوه به‌بڕی (157.046.400) سه‌د و په‌نجاو حه‌وت ملیۆن و چل و شه‌شه هەزارو چوارسه‌د دینار چه‌ند پرۆژه‌كى كاره‌با جێبىجێ ده‌كرێت، پرۆژه‌كانیش بریتین له:
- دابینكردنى ستون و محه‌ویله بۆ كۆمه‌ڵێك ماڵ له گوندى رزگوێزى گه‌وره.
- گه‌یاندنى كاره‌با بۆ چه‌ند ماڵێك له گوندى شاناخسێ.
-چاكسازیی له تۆڕى كارهاب سیته‌ك.
- ده‌ركردنى چه‌د فیده‌رێك له وێستگه‌ى قه‌ڵاچوالان بۆ ناو چوارتا.
راشیدهگهیهنن ، پرۆژه‌كان له ماوه‌ی 50 رۆژدا ته‌واو بێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.