سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له عێراق موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند كه به مانگرتنی گشتیی و چالاكی دانیشتن ده‌توانن پشتیوانی له‌و خۆپیشاندانانه بكه‌ن كه دژ به حكوومه‌ت له وڵات‌دا درێژه‌ی هه‌یه.
له په‌یامێكدا كه سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، موقته‌دا سه‌در ئاشكرایكرد ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و رایگه‌یاند ده‌توانین به مانگرتنی گشتیی و چالاكی دانیشتن كه هه‌موو گه‌ل به‌شداری تێدا بكات پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ین.
موقته‌دا سه‌در جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه قبووڵی ناكه‌ن توندوتیژی دژ به خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێندرێت، چونكه ئه‌وه مافی گه‌لی عێراقه كه داوای ئازادی و مافه‌كانیان بكه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.