عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپێشاندانه‌كان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له شاره‌كانی بەغدا، ناسرییە، عمارە، بابل و نەجەف ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی واعی عێراقی له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه له كاتژمێر 5ـی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ده‌ست كرا به قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و تاوه‌كو كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و بڕیاره ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه گه‌شتیان هه‌یه و ده‌چنه فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌پێچه‌وانه‌وه، هاوكات جوڵه‌ی ئۆتۆمبێلی ئامبیوڵانس و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆش ناگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش ناگرێته‌وه كه له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان كارده‌كه‌ن وه‌ك نه‌خۆشخانه و فه‌رمانگه‌ی كاره‌با و فه‌رمانگه‌كانی به‌هاناوه‌چوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.